نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی هەواڵی لوبنان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی (ئیسرائیل) زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی خوێناوییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی بەرفراوان لە باشووری لوبنان، کە لە نێوانیاندا تیمێکی فریاکوزاری کراوەتە ئامانج.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ۸ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەی (خربە سلم – بئیر السلاسل)، جگە لەوەی تیمێکی فریاکەوتنیش (ئەمبوڵانس) کراوەتە ئامانج".
باسی لەوەش کردووە کە "هێرشە ئاسمانییەکان بەم شێوەیە دابەشبوون: هێرشێکی فڕۆکەی جەنگی بۆ سەر ناوچەی (الدبشە)، هێرشێک بۆ نزیک وێستگەی (الأمانة)، و دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ سەر ناوچەی (الساحة – العين)".
ڕوونیشی کردووەتەوە کە "هێرشەکانی دیکە ناوچەی (بئیر السلاسل)یان کردووەتە ئامانج".
ئاژانسەکە جەختی کردووەتەوە کە "تیمی فریاکەوتنەکە بەرەو ناوچەی (بئیر السلاسل) بەڕێکەوتبوون، بەڵام لە ڕێگادا لە ڕێی هێرشێکی ئاسمانییەوە کراونەتە ئامانج، ئەوەش ناچاری کردوون لە ناوچەکە بکشێنەوە".