🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری هاوبەش واژۆ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/26 16:11

بەغداد – INA

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری هاوبەشی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی واژۆ کرد.

کۆمیسیۆنەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق واژۆکرا، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی نێوان هەردوولایە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ڕێککەوتننامەکە لەلایەن ڕاوێژکار سەعد عەبدەلی بە نوێنەرایەتی کۆمیسیۆن، و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی مەشق و پەرەپێدانی هەواڵگری بە نوێنەرایەتی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی واژۆ کراوە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ڕێککەوتننامەکە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت کە تیشک دەخەنە سەر بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی کولتووری مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاوێژکاری لە بواری پسپۆڕی کارەکانی هەردوولادا".

کۆمیسیۆنەکە ڕوونکردنەوەی داوە کە "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پەرەپێدانی ئەدای دامەزراوەیی و چەسپاندنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە کارە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ناو عێراقدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)