بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی و هاوتا ئێرانییەکەی مەسعوود پزیشکیان، جەختیان لە گرنگیی ڕاگرتنی شەڕ و کۆتایهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کردەوە، لەگەڵ پێویستیی زاڵکردنی زمانی لێکتێگەیشتن بە شێوازێک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پێشکەش کرد".
راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەردوو سەرۆک هیوای پێشکەوتن، سەرکەوتن و گەشەسەندنی زیاتریان بۆ هەردوو گەلی موسڵمانی عێراق و ئێران خواست، و هیوایان خواست ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات و ناوچەکە بگرێتەوە".
بەپێی راگهیندراوهكه، هەردوولا جەختیان لەسەر "گرنگیی ڕاگرتنی شەڕ و کۆتایهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کردەوە، لەگەڵ پێویستیی پێشخستنی زمانی لێکتێگەیشتن بۆ بەشداریکردن لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا، هاوكات جەختیان لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی جیهانی ئیسلامی و بەهێزکردنی هاوپشتی نێوان گەلانی ناوچەکە کردەوە".
ڕوونیشیکردەوە کە "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییە توندوتۆڵەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوو گەلی دراوسێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابووری و بازرگانیدا کرایەوە، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و هاروکاریی دوو قۆڵی فراوانتر بکات".
لە کۆتاییدا هاتووە کە "سەرۆک مەسعوود پزیشکیان، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆک نزار ئامێدی کردووە بۆ سەردانیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش".