نێودەوڵەتی – INA
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێز موجتەبا خامنەیی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ئوممەتی ئیسلامی خاوەنی توانست و بەرژەوەندیی هاوبەشی زۆرە، و هەر ئەوانیش دەبنە داڕێژەری سیستمی نوێی ناوچەکە و جیهان.
سهید خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئوممەتی ئیسلامی و گەلانی ناوچەکە خاوەنی توانست و بەرژەوەندیی هاوبەشی زۆرن بۆ داڕشتنی سیستمێکی نوێ و ئەندازیاریی داهاتووی ناوچەکە و جیهان".
پاشان سهید خامنەیی داوای لە سەرجەم دەوڵەت و حکومەتە ئیسلامییەکان کرد بۆ "دۆستایەتی و هاوکاری، تاوەکو پێکەوە و بە یەکخستنی هەوڵەکان هەنگاو بنێن لە پێناو سەرخستن و پێشکەوتنی ئوممەتی ئیسلامی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهانی ئیسلامی".
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه: "پاڵەوانانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پاڵپشتیی موجاهیدانی بەرەی بەرگری (موڕاوەمە)، بەتایبەت لە لوبنان، توانیویانە سەرکەوتنی بەرچاو لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەمریکا و زایۆنیستیدا بەدەستبهێنن کە بە چەک و تەقەمەنی قورس پڕچەک کرابوون".