بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، داوای لە حکومەت کرد کە پەلە بکات لە ناردنی ڕەشنووسی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی.
حەلبووسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "داوا لە حکومەت دەکەم کە پەلە بکات لە ناردنی ڕەشنووسی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی، یان هەموارکردنەوەی یاسای ئێستا، بە شێوازێک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر جێگیریی وەزیفی و کۆمەڵایەتی هەبێت، و ببێتە هۆی چەسپاندنی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان سەرجەم توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا".