🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ حەمودی و عەبدولمەهدی جەخت لەسەر گرنگیی وەبەرهێنانی توانستە نیشتمانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/25 17:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، شێخ هەمام حەمودی، و سەرۆک وەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی، جەختیان لەسەر گرنگیی وەبەرهێنانی توانستە نیشتمانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئابوورییەکان و بەگەڕخستنی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی شێخ حەمودیدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، شێخ هەمام حەمودی، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی کرد و پێکەوە باسیان لە نوێترین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی، ئەو تەحەددییانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی واقیعەکەی و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانە کرد کە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

هەردوولا جەختیان کردەوە کە "ئەو گرنگییە نێودەوڵەتییەی عێراق هەیەتی، مەودایەکی پێدەبەخشێت بۆ گرتنەبەری بڕیاری ئازایانە کە پێگە و ڕۆڵی هەرێمایەتیی بەهێزتر دەکات"، لە هەمان کاتدا ئاماژەیان بە "گرنگیی وەبەرهێنانی توانستە نیشتمانییە شاردراوەکان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئابوورییەکانی لە ڕێگەی سیاسەتێکی کراوەی وەبەرهێنان، بەگەڕخستنی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان، سنووردارکردنی هاوردەکردن و بوژاندنەوەی بەرهەمی نیشتمانی، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ و هاندانی گەشتوگوزار".

جەختیشیان لەسەر "پێویستیی دۆزینەوەی دەستنیشانکردنێکی ورد بۆ کێشەکان و گەڕان بەدوای چارەسەری بەردەوامدا کردەوە کە بەشدار بن لە چالاککردنی جووڵەی کۆمەڵایەتی و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەیان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)