بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی خانەنشینی نیشتمانی،دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو راگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: بە ڕێنوێنی سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی خانەنشینی، و بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، دەستەی نیشتمانی خانەنشینی ڕایدەگەیێنێت کە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی حوزەیرانی 2026 بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ.
دەستەکە داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکات کە نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دەچێت، سەردانی لقی بانکەکان و شوێنی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
لە لایەکی دیکەوە،بانکی ڕافیدەین دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی حوزەیران لە ڕێگەی شوێنی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەو خانەنشینانەی کە نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێ دەگات، دەتوانن سەردانی شوێنی پارەدان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە هەر شوێنێک بن.