🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرپرسێکی ئیسرائیلی: ترامپ بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی کۆتایی بە واتای هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامییە

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/24 17:32

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لەزاری بە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دڵنیایی داوە بە بنیامین ناتانیاهۆ، کە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە تەواوی هەڵدەوەشێنێتەوە و هەموو یۆرانیۆمی پیتێنراو لە خاکی کۆماری ئیسلامی لادەبرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ترامپ جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەبێ ڕەزامەندی لەسەر داخوازییە لەمێژینەکەی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و لابردنی تەواوی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هەروەها ڕایگەیاندووە، واشنتن ئیسرائیلی لە دانوستانەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و چوونە ناو دانوستانەکانی کۆتایی سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکان خستووەتە نێو دانوستانەکانەوە.

هەروەها نەتانیاهۆ لە داخوازییەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ئازادیی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان لە هەموو بەرەکاندا دەپارێزێت؛ هەڵوێستێک کە بە وتەی ئەو بەرپرسە، لەلایەن ترامپەوە پاڵپشتی نوێی لێکرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)