🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاوێژکارێکی حکومەت : بەهێزکردنی هەمەجۆرکردنی ئابووری ستراتیژییەکی نیشتمانیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 17:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزھەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وتار و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران لە دیداریدا لەگەڵ سەرکردەکانی کەرتی نەوت، پشتی بە ڕێڕەوی گرنگ بەستووە کە لەگەڵ پێویستی زیادکردنی بەهای زیادکراوی نەوتیدا دەگونجێت، وەک پایەیەکی سەرەکی و ستراتیژی بۆ بەدیهێنانی هەمەجۆرکردنی ئابووری.

وتیشی: نەوتی خاو، وەک سامانێکی ماددی و سەرمایەیی بنەڕەتی، نابێت تەنیا وەک کەرەستەیەکی خاو بۆ هەناردەکردن سەیر بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک سەرچاوەیەکی ستراتیژی سەیر بکرێت کە دووبارە وەبەرهێنانی تێدا بکرێتەوە لە ڕێگەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە وزەییەکان و پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان، بە جۆرێک کە سیاسەتی هەمەجۆرکردنی زنجیرەی بەهای بەرز لە کەرتی نەوتدا بەهێز بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد : بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی خاو دەتوانێت ببێتە هۆی بەدەستهێنانی بەهایەکی زیادکراو کە بە تێکڕا یەکسانە بە بەهای حەوت بەرمیل نەوتی خاو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گرنگی ئابووری گەورەی تەواوکاری پیشەسازی نەوتی و قووڵکردنەوەی ناوەڕۆکی پیشەسازی ناوخۆییە.

هەروەک وتی: سیاسەتە نەوتییە مۆدێرنەکان گۆڕانکاری جۆری بەخۆیانەوە دەبینن، تەنیا سنووردار نین بە لێکۆڵینەوە لە شوێنەکانی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵکو درێژ دەبنەوە بۆ گرنگی دامەزراندنی پیشەسازییە نەوتییەکان لە نزیک بەندەرەکانی هەناردەکردن و بازاڕە بەکاربەرە گەورەکان، لەگەڵ بنیاتنانی کۆگای ستراتیژی بۆ نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەکانی کۆگاکردنی جیهانی، لە چوارچێوەی گواستنەوەی کەرتی نەوت بۆ ستراتیژییەکانی جوگرافیای ئابووری.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاند : ئەم دیدگایە نوێنەرایەتی ستراتیژییەکی نیشتمانی دەکات کە توانای هەیە هەمەجۆرکردنی ئابووری بەهێز بکات، لە ڕێگەی بەستنەوەی کەرتی وزە بە کەرتە گرنگەکانی دیکەی ئابووری نیشتمانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد : کەشی جوگرافی-ئابووری تەرکیز دەکاتە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی چالاکییە ئابوورییەکان لەسەر ڕووی زەوی، و ڕادەی کاریگەری سەرچاوەکان،و دانیشتووان،و تۆڕەکانی گواستنەوە و کەشوهەوا لەسەر ئابووری،و بەرهەمهێنان و بازرگانی، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی تێکەڵاوی کە کار دەکات بۆ زیادکردنی زنجیرەی بەهای زیادکراو.

ئەوەشی خستە ڕوو : کە جوگرافیای ئابووری گرنگییەکی زۆر بە چالاکییە شوێنییەکان دەدات کە پەیوەستن بە هەمەجۆرکردنی ئابووری،بەتایبەت لە بوارەکانی: کشتوکاڵ،و پیشەسازی، بازرگانی، و ئابووری دیجیتاڵی، و هەروەها دابەشکردنی سەرچاوە سروشتییەکان، ئەوە جگە لە سەنتەرەکانی وزە و گواستنەوە، و گەشەپێدانی شوێنی ئابووری و جیاوازییەکانی نێوان هەرێم و شار و ناوچەکان.

ڕوونیشیکردەوە: لەوێوە، دەکرێت پێشنیار بکرێت گرنگی گەشەپێدانی مۆدێلێکی تەواو بۆ جوگرافیای ئابووری کەرتی وزە، کە بنەماکەی هەمەجۆرکردنی شوێنی پیشەسازی و چالاکییە نەوتییەکان بێت، و کار بکات بۆ زیادکردنی زنجیرەی بەهای زیادکراو، و پەسەندکردنی ئەوە وەک ستراتیژییەکی گواستنەوە بۆ کەرتی وزەی عێراقی بەرەو سەردەمی پاش جوگرافیای سیاسی و بەربەستە تەقلیدییەکانی، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە کاریگەری دەریاکان،و گەرووەکان،و ململانێ سنوورییەکان و هیتر، وەک بەربەستێک لە بەردەم گەشەکردنی پێکهاتەی ئابووری، و گەشەی ئەو و بەردەوامی گەشەپێدان.

ئاماژەی بەوەشکرد: داهاتووی ئابووری وزە چیتر تەنیا بە قەبارەی یەدەگ و بەرهەمهێنان ناپێورێت، بەڵکو بە توانای وڵاتان بۆ گۆڕینی سەرچاوە سروشتییەکانیان بۆ سیستمێکی پیشەسازی،و لۆجستی و تەکنیکی تەواو، کە توانای دروستکردنی بەها و بەهێزکردنی ئاسایشی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوامی هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)