🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی عێراق لە پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکە دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 16:35

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنتۆنیۆ تەیانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، پیرۆزبایی لە ،فوئاد حوسێن،کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق، هاوکات ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ تەیانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پێگەیشت، بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری عێراق.

وەزیرە ئیتاڵییەکە لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی گەرمی خۆی" ئاراستەی فوئاد حوسێن کرد، و جەختیشی کردەوە لە متمانەی بە بەردەوامبوونی بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا، و بنیاتنان لەسەر ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هاوبەشی و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستهاتووە،هەروەک تەیانی ئاماژەی بە گرنگی ئەو ڕۆڵە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکەدا،و ستایشی هەوڵەکانی دیپلۆماسی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە بەهێزکردنی دیالۆگ و بنیاتنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە سایەی ئەو گرژییە ناوچەییانەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ناوچەکە بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەک جەختی کردەوە لە بەردەوامی پشتگیریکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق، و وەستانی ڕۆما لە تەنیشت بەغدا لەو هەوڵانەیدا کە ئامانجیان بەهێزکردنی دیموکراتی و ئابووری و پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتە.

لە کۆتاییدا، تەیانی خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ بەردەوامبوون لە کاری هاوبەش لەگەڵ عێراق بە جۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بکات،و هیوای سەرکەوتنی بۆ،فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە خواستوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)