بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زێدی، سەرۆکوەزیران،و ،خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری، جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکوومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: عەلی فالح زێدی، "سەرۆکوەزیران پێشوازی لە خەمیس خەنجەر ، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری کرد، کە تێیدا تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی وڵات کرا، هەروەها جەختکرایەوە لە پێویستیی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەیییەکان و کارکردن لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی وڵات.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە سەر گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکوومەت، و پشتگیریکردنی حکوومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکانی، بە جۆرێک کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.