بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زێدی،سەرۆک وەزیران،جەختی لە پەرۆشیی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی تەواوی پشتیوانی بۆ عەتەبە پیرۆزەکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "عەلی فالح زێدی""سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە شاندی عەتەبەی حوسەینیەی پیرۆز کرد، کە تیایدا شاندەکە پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی پێکهێنانی حکومەت و متمانە وەرگرتنی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش بە سەرۆک وەزیران و کابینەکەی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا "تاوتوێی دۆخی پارێزگای کەربەلا و بەدواداچوونی پلان و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان بە تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکان و بەشداریکردنی عەتەبە پیرۆزەکە لەو بوارەدا کراوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت پەرۆشە بۆ پێشکەشکردنی تەواوی پشتیوانی بۆ عەتەبە پیرۆزەکان، لەپێناو دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو زیارەتکارانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دێن، بەتایبەتی لە کاتی زیارەتە ملیۆنییەکاندا.