🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی بۆ بارزانی جەخت لە گرنگیی کارکردن بە دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 14:32

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لە گرنگیی کارکردن بە دەستووری عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،بە ئامادەبوونی،فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوە،پێشوازی لە،مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هەردوولا لە میانی دیدارەکەدا جەختیان لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هاوکاریی بەردەوام لەپێناو عێراق و بەهێزکردنی یەکپارچەیی و سەقامگیرییەکەی کردەوە.

"ئەعرەجی"جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا پەیامێکی گرینگە کە پشتڕاستی قووڵیی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە و جەختیشی لە گرنگیی کارکردن بە دەستووری عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە، بە جۆرێک کە یەکپارچەیی وڵات و سەقامگیرییەکەی بەهێز بکات.

ئەعرەجی ووتیشی : هێزی عێراق لە هێزی کوردستاندایە، هەروەها هێزی کوردستان کاتێک بەهێزتر دەبێت کە بەغدا بەهێز بێت، هەروەک ئاماژەشی بەوەکرد : کە سەردانەکە ڕەهەندێکی ستراتیژیی گرنگی هەیە کە لە بەرژەوەندیی عێراق و گەلەکەیدایە و ڕەنگدانەوەی گیانی برایەتی و ڕێزگرتنی بەرامبەرە.

لە لای خۆیەوە،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ڕوونی کردەوە کە ئامانجی سەردانەکە بریتییە لە پشتگیریکردنی حکوومەتی نوێ، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوونەکان،و سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستووری عێراق. هەروەها ئاماژەشی بە بوونی مێژوویەکی هاوبەش لە خەبات بۆ ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ئەو ئاستەنگانەی ئاوارەیی و مەینەتییان لێکەوتەوە کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)