🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دژەتیرۆر: 7لە ئەندامانی ئێمە لە تەقینەوەی پاشماوەکانی داعش لە نەینەوا شەهید و بریندار بوون

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 14:14

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای دژەتیرۆر ڕایگەیاند، 3 لەئەندامانمان شەهید بوون و 4 ی دیکەش بریندار بوون، ئەوەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا.

لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی پشکنینی مەیدانی کە قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجامی دەدەن، گرووپێک لە هێزە ئەمنییەکانمان دووچاری تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش بوون لە بیابانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ڕووداوەکە بووە هۆی شەهیدبوونی 3 لەئەنداماکانیان و برینداربوونی 4 قارەمانی دیکەی دەزگاکەمان.

دەزگاکە لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە : کە قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیان بە هەموو ئازایەتی و سووربوونێکەوە،هەروەک جەختیش دەکاتەوە کە خوێنی پیرۆزی شەهیدان هاندەرێک دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)