🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری لاوان و وەرزش بە وەكالەت پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ و جێگرانی سەرۆك و دەستەی كارگێڕی نوێ دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/23 20:41

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە محەمەد نووری ئەحمەد وەزیری لاوان و وەرزش بە وەكالەت، پیرۆزبایی لە یونس مەحمود كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ هەردوو جێگرەكەی و دەستەی كارگێڕی نوێی عێراق.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئەحمەد ڕایگەیاند : پیرۆزبایی لە كاپتن یونس مەحمود دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، و هەردوو جێگرەكەی و سەرجەم ئەندامانی براوەی دەستەی كارگێڕی نوێ،هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و كاركردن بۆ گەیشتن بەو دەستكەوتانەی كە بەشدارن لە پەرەپێدانی كارەكانی كۆمەڵەكە، خزمەتكردنی ئامانجەكانی و بەرزكردنەوەی تۆپی پێی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد : بەم بۆنەیەوە پاڵپشتی وەزارەتی لاوان و وەرزش بۆ یەكێتی تۆپی پێ دووپاتدەكەینەوە، هاوتەریب لەگەڵ پرۆگرامی وەزاری حكومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی كەرتی وەرزشی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی عێراق و بەرزكردنەوەی ناوبانگەكەی لە بۆنە وەرزشییە نێودەوڵەتییە جیاوازەكاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)