🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو: پلانی چاندنی هاوینە لە 20ی حوزەیران دەست پێدەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/23 19:14

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی سامانە ئاوییەكان ، دەستپێكردنی پلانی چاندنی هاوینەی لە 20ی حوزەیران ڕاگەیاند، پابەندبوونی خۆی دووپاتكردەوە بۆ دەستەبەركردنی ئاوی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پلانی كشتوكاڵی بۆ بەروبوومی برنج، جگە لە بەرهەمی سەوزەی هاوینە و گەنمەشامی زەرد.

لە بەیاننامەیەكدا لە وەزارەتەكەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و كشتوكاڵ لە میانی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراودا كە بە ئامادەبوونی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، موسەننا تەمیمی و وەزیری كشتوكاڵ، عەبدولرەحیم جاسم شمری، بە بەشداریی وەزیران، ڕاوێژكاران، ژمارەیەك، پلانی چاندنی هاوینەی 2026ی پەسەندكرد،لە بەڕێوەبەرە گشتییە پەیوەندیدارەكان، دەزگا تەكنیكیەكان، و نوێنەرانی كۆمەڵەكانی جووتیاران، لە چوارچێوەی بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك و دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی گونجاوی سەرچاوە ئاوییە بەردەستەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە : پلانەكە چاندنی 361 هەزار و 900 دۆنم برنج لەخۆدەگرێت، جگە لە سەوزەی هاوینە و گەنمەشامی زەرد، بڕیارە لە 20ی حوزەیرانی 2026 كارەكانی چاندن دەستپێبكات.

بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزیری سامانە ئاوییەكان موسەننا تەمیمی پابەندبوونی وەزارەتەكەی دووپاتكردەوە بۆ دەستەبەركردنی ئاوی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە، بەگوێرەی سیاسەتی ئاوی پەسەندكراو و هاوتەریب لەگەڵ یەدەگی ئاو و داهاتەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەت بەرنامەی ئۆپەراسیۆنی گشتگیری بۆ بەڕێوەبردن و دابەشكردنی ئاو لە نێوان پارێزگاكاندا ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بەكارهێنانی دادپەروەرانە و كارا دەستەبەر بكرێت.

تەمیمی جەختی لە گرنگی وەرگرتنی تەكنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و ئاستكردنی لەیزەر كردەوە، و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، بۆ بەرزكردنەوەی كارایی بەكارهێنانی سەرچاوەكانی ئاو لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی كەشوهەوا و وەرزی وشكەساڵیدا كە وڵاتەكە لە ساڵانی ڕابردوودا تووشی بووە.

تەمیمی داوای بەهێزكردنی ئاستی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان جووتیاران و ئۆرگانە تەكنیكیەكان لە وەزارەتەكانی سەرچاوەكانی ئاو و كشتوكاڵ، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەركەوتنی وەرزی كشتوكاڵی هاوینە و بەدیهێنانی باشترین وەبەرهێنانی ئاوی بەردەست، جەختیكردەوە بەردەوامی بەدواداچوونی مەیدانی و سەرپەرشتیكردنی ڕاستەوخۆی جێبەجێكردنی پلانەكە و دابەشكردنی پشكەكانی ئاو بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی لایەنە جیاوازەكان پارێزگاكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)