بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران یان بۆردومانی ئێران یەكسانە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو 50/50 لە نێوان ئەو دوو بژاردەیەدایە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاكسیۆس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)یش بڵاویكردەوە و ترەمپ ڕایگەیاند : تەنها ڕێككەوتنێك قبوڵ دەكەم كە باس لە پرسەكانی وەك پیتاندنی یۆرانیۆم و چارەنووسی عەمباركردنی ئێستای ئێران بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : من 50/50 لە نێوان ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران یان بۆردومانكردنیدام.
ووتیشی : ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ڕاوێژكارە باڵاكان سەبارەت بە ڕەشنووسی كۆتایی ڕێككەوتنەكە ئەنجام دەدرێت، ڕەنگە سبەی بڕیار بدرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر ئەمڕۆ لەگەڵ پێتكۆف و كوشنەر كۆدەبمەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دوایین وەڵامی ئێران و ڕەنگە ڤانس پەیوەندیمان پێوە بكات.