بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، چەند پرسێكی دەستوری و یاسایی پەیوەست بە كاروباری گشتی تاوتوێ كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی دەستوری و یاسایی پەیوەست بە كاروباری گشتی خرایەڕوو.