🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/23 16:59

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەوێ لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند زەیدی " پێشوازی لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد."

ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت "لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی وڵات کرا، هەروەها باس لە پرسە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە فایلەکانی دەروازە سنوورییەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکودا و کۆمپانیا نەوتییەکانی ناوچەکە کرا .جەخت لەسەر بەردەستبوونی دەرفەتەکان کرا بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی ئاست بەرز لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی پرسە تەکنیکییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان بەپێی یاسا و دەستوور."

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی ئێکسی سەردانە دوو ڕۆژییەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت سەردانەکەی بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی "چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان."

لەو ڕاگەیاندنەیدا کە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بارزانی دەشڵێت لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ زەیدی "جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە."

زەیدی لە 2 ی مانگی پێنج سەردانێکی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمدا کۆبووەوە.

ئەوکات سەرۆک وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی ڕایگەیاند پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، زەیدی دەکات بەو هیوایەی کە کێشە "هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور،

لەگەڵ ڕێزگرتنی تەواو بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان، و پێگەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان" چارەسەر بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)