🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوت: گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بەردەوامە بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/23 13:05

بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند : گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بەردەوامە بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان، ئەوەش دووپاتیكردەوە كە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە نزیكە.

ساحیب بەزون وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران گرنگی زۆر لە بەدەستهێنانی داهاتە بۆ دەوڵەتی عێراق، هەروەها باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت میكانیزمی كارپێكردن و پڕۆژەی داهاتووی بۆ وەزارەتەكە داناوە، لە هەمووی گرنگتر پڕۆژەیەك بۆ زۆرترین داهات لەڕێگەی هەناردەكردنی نەوتەوە لەڕێگەی چالاككردنی تێرمیناڵەكانی هەناردەكردن و گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكان تێوەگلاون لە ناكۆكی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد : زۆربەی ئەو كۆمپانیایە بیانییانەی كە بەپێی خولەكانی مۆڵەتدان كاردەكەن كشاونەتەوە، هەندێك لە كێڵگەكانیش كاركردنیان وەستاوە، لەگەڵ ئەوەشدا كەرتی نەوت یەدەگ و كێڵگە نەوتییەكانی خۆی پاراستووە، و هیچ كێشەیەكی بەرچاومان لەگەڵ كێڵگەكان یان هەناردەكردندا نییە، ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان كە كاردەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانیان بەردەوامە.

دووپاتیشی كردەوە : كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە دەستپێدەكات، وە وەزارەت ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی هەناردەكردن، چوارشەممەی ڕابردوو عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران سەردانی وەزارەتی نەوتی كرد و سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكەی كرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، سەرۆك وەزیران كورتەیەكی لە وەزیری نەوت وەرگرتووە سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكانی وەزارەت، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە چارەسەركردنی ئەو قەیرانەوە هەیە كە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و لە ئەنجامدا وەستانی هەناردەكردنی نەوت دروستبووە،هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژە بەردەوامەكانی غازی پەیوەندیدار و ئەو تەحەدایە سەرەكیانەی كە ڕێگری لە جێبەجێكردنیان دەكەن خستەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی هەناردەكردنی نەوت و دۆزینەوەی ڕێڕەوی هەمەجۆری هەناردەكردن و میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە و ڕێكارەكانی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ چەند وڵاتێكی دراوسێ بۆ هەناردەكردنی نەوتی وشكانی واژۆ كراون خرایەڕوو.

پێشتر باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوت، جەختی لەوە كردەوە كە ئەولەویەتەكانی وەزارەت بۆ ماوەی داهاتوو بریتین لە زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان، چارەسەركردنی كێشەی غازی سووتاو، پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی نەوت، ئاماژەی بەوەشكرد، بارودۆخی ئێستا بەهۆی شەڕی ناوچەكە و داخستنی ڕێڕەوی هەناردەكردنی باشوور لە ئەنجامدا سەختە،ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی شەڕەوە عێراق تەنها 10 ملیۆن بەرمیلی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە كردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)