هەولێر - INA
ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا، وێڕای گفتوگركردن لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەكرێت.