سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئەم مانگە، دوای ئەوەی چوونەتە ناو ناوەندێکی فەرماندەیی حزبوڵا، پێنج ئەندامی ئەو گرووپەیان کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە لە باکووری ناوچەی کۆنترۆڵکراو لە باشووری لوبنان دەستنیشان کراون و لە هێرشێکی ئاسمانیدا کراونەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، کۆگاکانی چەک و ژێرخانی تیرۆریستیی دیکەی حزبولایان لە لوبنان کردووەتە ئامانج و چەند ئەندامێکی دیکەیان کوشتووە کە بە هەڕەشە هەژمار دەکران.
بەیانی هەینی سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند دوو کەسی گومانلێکراوی چەکداری کردووەتە ئامانج پێش ئەوەی لە سنووری وڵاتەکە لەگەڵ لوبنان نزیک ببنەوە.
ئەمەریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، حیزبوڵایان وەک گرووپێکی تیرۆریستی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.