بەدواداچوون - INA
بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا)، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە بارەگایەکی سوپای دوژمنی ئیسرائیلییان بەئامانج گرتووە و هێرشێکی چڕی ئاگرینیان کردووەتە سەر تەواوی شوێنەکانی جێگیربوونی سوپای ئیسرائیل لە شارۆچکەی بییازە.
لە ڕاگەیەندراوێکی حزبوڵڵادا هاتووە: بۆ بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی، و لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی دوژمنی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست و ئەو دەستدرێژییانەی کرانە سەر گوندەکانی باشووری لوبنان و بوونە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی مەدەنی، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی لە نێوان کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ١٩:٣٠ی ئێوارەی شەممە ١٦-٠٥-٢٠٢٦، هێرشێکی چڕی ئاگرینیان کردە سەر تەواوی شوێنەکانی جێگیربوونی سوپای دوژمنی ئیسرائیل لە شارۆچکەی بییازە، ئەوەش لە ڕێگەی تۆپخانە و چەندین وەجبەی موشەکیی یەک لەدوای یەک.
لە هەمان چوارچێوەدا، بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا) ڕایگەیاند کە بۆ بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی، و لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی دوژمنی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی لە کاتژمێر ١٩:١٥ی ئێوارەی شەممە ١٦-٠٥-٢٠٢٦، بارەگایەکی فەرماندەیی سوپای دوژمنی ئیسرائیلیان لە شارۆچکەی بییازە لە ڕێگەی درۆنێکی خۆکوژەوە بەئامانج گرت و پێکانەکەیان ڕاستەوخۆ و ورد بوو.