🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسیی :  خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/22 13:35

بەغدا - INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بخۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: سبەی شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە سەرانسەری وڵاتدا، و پلەکانی گەرما بە گشتی چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن."

هەروەها هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت:

دهۆک و سلێمانی ٢٨، هەولێر ٣٠، نەینەوا و کەرکوک ٣٢، ئەنبار و سەڵاحەدین ٣٥، بەغدا و دیالە ٣٦، کەربەلای پیرۆز و بابل و واست ٣٧، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و میسان و موسەنا ٣٨، زیقار و بەسرە ٣٩ پلەی سیلیزی.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، و لە هەندێک شوێنی ناوچەی باکوور ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەبارانی سوک. با لە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و خێراییەکەی سوک بۆ مامناوەند دەبێت، لە کاتی نیوەڕۆدا لە شوێنە جیاجیاکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارینێکی کەم. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست وەک خۆیان دەمێننەوە، و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە ڕۆژی دووشەممە هاتووە: کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ دەبێت، و لە ناوچەی باشوور هەندێک پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش چەند پلەیەک ڕوو لە دابەزین دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، سێشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش نزیک دەبن لە پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)