نێودەوڵەتی – INA
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی، دەنگدان لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە "دەسەڵاتەکانی شەڕ" لەگەڵ ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
ماڵپەڕی فۆکس نیوز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە: "سەرکردایەتی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەنگدانێکی بڕیار لێدراوی لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە (دەسەڵاتەکانی شەڕ) هەڵوەشاندووەتەوە".
ئەوەشی هاتووه کە "دەنگدانەکە دواخراوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر جیابوونەوەیەکی ئەگەری لە ناوخۆی پارتەکەدا، کە ڕەنگە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی بڕیارەکە لە حاڵەتی ئامادەنەبوونی هەندێک لە ئەنداماندا".