🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبووسی و وەزیری پەروەردە تاوتوێی ڕێگاکانی پێشخستنی بارودۆخی وەزارەت دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/21 22:35

بەغدا - INA

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ عەبدولکەریم عەبتان، وەزیری پەروەردە، ڕێگاکانی پێشخستنی بارودۆخی وەزارەتی پەروەردەی تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە عەبدولکەریم عەبتان، وەزیری پەروەردە کرد.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پێشخستنی کایەی وەزارەتی پەروەردە کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی کارکردن بۆ دانانی چارەسەری کردەیی کە پەرەپێدانی ئەدای پەروەردەیی و دامەزراوەیی دەستەبەر بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)