بەغدا - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پیرۆزبایی تەواوبوونی پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی کرد بەگوێرەی دەستوور.
ئەنجومەنی دادوەری لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵ ئەنجامدا، و تێیدا پلەی ژمارەیەک لە دادوەرە بەڕێزەکان و ئەندامانی داواکاری گشتی بەرزکرایەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی تەواوبوونی پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی کرد بەگوێرەی دەستوور.
هەروەها وتیشی: ئەنجومەنەکە بەم بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دادوەرانی دەستەی تەمیزی تایبەت بە سەیرکردنی تانەکان لەسەر بڕیارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، و دادوەرانی دەستەی دادوەری تایبەت بە سەیرکردنی تانەکان لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، و دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵ کرد بۆ هەوڵە گەورەکانیان کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبوو لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە دیموکراسییە گرنگەدا.