🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەواڵگری ئەمریکا: ئێران بە خێراییەکی زۆر سەرقاڵی دووبارە بونیادنانەوەی بنکەی پیشەسازیی سەربازیی خۆیەتی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/21 13:47

بەدواداچوون – INA

هەواڵگری ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئێران خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، سەرقاڵی دووبارە بونیادنانەوەی بنکەی پیشەسازیی سەربازیی خۆیەتی.

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێران لە ئێستادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت و سوپاکەشی سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیەتی.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە قۆناغە کۆتاییەکانی گفتوگۆکاندایە لەگەڵ ئێران.

ترامپ لە لێدوانێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن، ئەگەر نا هەندێک کاری ناخۆش ئەنجام دەدەین, هیوایشی خواست کە "ئەوە ڕوونەدات.

وتیشی: ئێمە لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستانەکانداین لەگەڵ تاران.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەفدی دانوستانکاری ئێران ئاشکرای کرد کە واشنتن لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە دەقێکی نوێی پێشکەش کردووە.

ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکەوە گواستییەوە: واشنتن لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە دەقێکی نوێی پێشنیارکراوی پێشکەش کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، نێوەندگیری پاکستانی کە ئێستا لە تارانە، هەوڵی کەمکردنەوەی جیاوازیی نێوان دەقەکان دەدات، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە تاران تا ئێستا وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)