بەغداد – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی گرتنەوەی بەشداریکردنی گشتگیری (الدخول الشامل) بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکان شیاو نین، ڕەتکردەوە.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه " ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن بەشێک لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە ڕەزامەندی عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردە، بۆ گرتنەوەی بەشداریکردنی گشتگیر (الدخول الشامل) بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکان شیاو نین، ئەمەش بەپشتبەستن بە لێدوانێک کە بەخشراوەتە پاڵ پەرلەمانتار مونا غەرابی دوورن له راستییهوه".
وەزارەت لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە و چاواشەکارییە و چاودێری هیچ بنەمایەکی ڕاستی ناکات"، ڕوونیشیکردووەتەوە کە "بڕیاری بەشداریکردنی گشتگیر (الدخول الشامل) لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە یان خودی وەزیردا نییە، بەڵکو بڕیارێکی سەروەرییە و تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی و دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران هەیە".
وەزارەتی پەروەردە داوای لە تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ماڵپەڕە هەواڵییەکان و هاووڵاتیان کرد کە پێویستە وردبین و وشیار بن لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا، و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمی و پەسەندکراوەکانی سەر بە وەزارەت ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکارانە کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرلێشێواندنی خوێندکاران و خێزانەکانیان.