🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبووسی و سروە عەبدولواحید تاوتوێی ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی وەزارەتی ژینگە دەکەن لە ڕێگەی یاسادانانەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 21:29

بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ وەزیری ژینگە سروە عەبدولواحید، ژمارەیەک دۆسیەی ژینگەیی و خزمەتگوزاری و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکەیان لە ڕێگەی یاسادانانەوە تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، پێشوازی لە وەزیری ژینگە سروە عەبدولواحید کردووە".

راشیگەیاند: "لە میانەی دیدارەکەدا، ژمارەیەک دۆسیەی ژینگەیی و خزمەتگوزاری، و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی کاری وەزارەتی ژینگە لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەت و ئەو یاسایانەی کە خزمەت بە کەرتی ژینگە دەکەن، تاوتوێ کران".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)