🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و گەشەپێدانی هاوبەشییەکان دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 18:29

بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق عیرفان سدیق، جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و گەشەپێدانی هاوبەشییەکان کردەوە، بە شێوازێک کە ئاسۆیەکی نوێ بۆ تەواوکاری بکاتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی اردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق عیرفان سدیق کرد".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لە دیدارەکەدا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و گەشەپێدانی هاوبەشییەکان کرایەوە، بە شێوازێک کە ئاسۆیەکی نوێ بۆ تەواوکاری بکاتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: "دیدارەکە پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکەی گرتەوە، و جەخت لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان، و پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ وەک بژاردەیەکی سەرەکی بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی جەنگ و لێکەوتەکانی، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)