🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکەنەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 17:56

بەغداد- INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەمەد حەلبووسی کرد".

راشیگەیاند: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی تەواوکاریی کارەکانی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کرایەوە بۆ بەردەوامبوون لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت دەکەن، و بەدیهێنانی خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق".

بەپێی بەیاننامەکە، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر "پێویستیی یەکڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامبوونی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان، بە مەبەستی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت و توانا بەخشین بە حکومەت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە دەستوورییەکانی، لەپێناو بەهێزکردنی ڕەوتی چاکسازی، گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، بە شێوازێک کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا بێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)