یاریگا – لە کاتێکدا شەقامی وەرزشیی عێراق چاوەڕێی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات بۆ دیاریکردنی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆڕی وهرزشی یاریگا پەردەی لەسەر کارەساتێکی گەورە لادا کە هەڕەشە لە پاکی و ڕەوایی هەڵبژاردنەکان دەکات. بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئێستا بازاڕی کڕینی دەنگەکان لە پشت پەردەوە گەرمە و پارەیەکی خەیاڵی بۆ رازیکردنی ئەندامانی دەستەی گشتی خەرج دەکرێت. …