🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای باڵای تاوانەکان: سزای لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەركرا کە ١٢٨ هەزار حەبی کەپتاگۆنیان پێبووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 12:14

بەغداد – INA

دادگای باڵای تاوانەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، کە ١٢٨ هەزار حەبی کەپتاگۆنیان پێبووە.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "دادگای باڵای تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "تاوانبارەکان ١٢٨ هەزار حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆنیان پێبووە، کە لە ڕێگەی باڵۆنێکی هەوایی بە تەکنەلۆژیای دیاریکردنی شوێن (GPS) ڕێکخرابوو، هێنرابووە ناوەوە، بە مەبەستی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی لەنێوان بەکارهێنەراندا".

رونیشیكردەوە: "بڕیارەکە بەپێی حوكمەكانی ماددەی ٢٧/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧، و بە پشتبەستن بە ماددەکانی ٤٧، ٤٨ و ٤٩ لە یاسای سزادان دەرکراوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)