بەغداد- INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سهید عەممار حەکیم، جەختیان لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سهید عەممار حەکیم کرد، کە تێیدا بەڕێزیان پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەت و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی لێکرد".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی کارکردنی تەواوکاریی لەسەر بنەمای دیدگای هاوبەش کرایەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، هەروەها جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت، و پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەیدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بەدیبهێنێت".