نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئەگەری ئەوەی خستەڕوو کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن، هاوكات ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، دووبارە هێرش دەکەنەوە سەر ئێران.
ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ تەنیا یەک کاتژمێر دوور بووم لە بڕیاردان بۆ لێدانی ئێران"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "رەنگە ناچارببین گورزێکی گەورە لە ئێران بوەشێنین."
وتیشی: "پێدەچێت سوپای ئەمریکا پێویستی بە وەشاندنی گورزێکی گەورە بێت لە ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی کە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت"، ئەوەشی خستەڕوو کە "دوو بۆ سێ ڕۆژ چاوەڕوان دەبم بۆ بڕیاردان لەسەر لێدانی ئێران."
ڕاشیگەیاند کە "ئێران توانایەکی سنووداری هەیە بۆ وەڵامدانەوە"، جەختیشی کردەوە کە "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر ئێران."
ترامپ ی دا و وتی: "لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا گۆڕانکاریی ئەرێنی و گرنگ ڕوودەدات، جا چ لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت یان لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا"، و پێشبینی ئەوەی کرد کە "لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بگەنە ڕێککەوتن."