🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەروەردە: بەیانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی قۆناغی ناوەندی بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ هەزار قوتابی دەستپێدەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/19 18:11

بەغداد - INA

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە بەیانی (ڕۆژی چوارشەممە) تاقیکردنەوە وزارییەکانی قۆناغی ناوەندی بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ هەزار قوتابی دەستپێدەکەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ کە "بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، تاقیکردنەوە وزارییەکانی قۆناغی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ / خولی یەکەم دەستپێدەکەن، بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ هەزار قوتابی (کوڕ و کچ)، لە نێو زێدەتر لە ٧٠٠٠ ناوەندی تاقیکردنەوەدا کە بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و دەرەوەشیدا دابەش بوون."

نووسینگەکە جەختیشی کردووەتەوە لەسەر "تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکانی تایبەت بە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، بە جۆرێک کە نەرمی و ئاسانیی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان مسۆگەر بکات و کەشێکی گونجاو بۆ قوتابییان دابین بکات."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "عەبدولکەریم عەبتان جبووری وەزیری پەروەردە، ڕێنمایی داوە بە ڕەخساندنی ژینگەیەکی جێگیری تاقیکردنەوە کە ڕەچاوی لایەنە دەروونی و تەندروستییەکانی قوتابییان بکات، لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان لە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا؛ بۆ ئەوەی قوتابییان بە هێمنی و سەرنجدانەوە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)