🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەوادی: حکومەت سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیمارات دەکات و جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/19 17:41

بەغداد – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەت سەرکۆنەکردنی توندی خۆی بۆ ئەو هێرشە درۆنییانە دەربڕی کە لەم دواییانەدا میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی (ئیمارات)یان کردە ئامانج، هاوكات جەختی لەسەر گرنگیی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی کردەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "حکومەت سەرکۆنەکردنی توندی خۆی بۆ ئەو هێرشە درۆنییانە دەردەبڕێت کە لەم دواییانەدا ئیماراتیان کردە ئامانج"، جەختیشی لەسەر "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا" کردەوە.

عەوادی وتیشی: "حکومەت لەم ڕووەوە، پەرۆشی تەواوی خۆی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە برایانە ناوازەکان و هاوبەشی بەرهەمدار لەگەڵ ئیمارات دووپات دەکاتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕێبازی هاوکاریی بونیاتنەر بۆ هەر شتێک کە لە بەرژەوەندی کارای کۆمەڵی عەرەبی و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و ئیماراتدا بێت بە دەستەبەری."

عەوادی ڕاشیگەیاند: "هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی کاریگەر دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر گرژییەک یان زیان گەیاندنێک بە سەقامگیری ناوچەکە، یان بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی خوشک و دۆست."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)