🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری کشتوکاڵ دەستپێکردنی وەرگرتنی تۆو لە جوتیاران وەک پاڵپشتییەک بۆ پلانی کشتوکاڵی ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/19 16:50

بەغداد - INA

ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولڕەحیم جاسم شمەری وەزیری کشتوکاڵ، ڕێنمایی دا بە دەستپێکردنی بەپەلەی پرۆسەی وەرگرتنی تۆو لە جوتیاران، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەبدولڕەحیم جاسم شمەری وەزیری کشتوکاڵ، ڕێنمایی داوە بە دەستپێکردنی بەپەلەی وەرگرتنی تۆو لە فەلاح و جوتیاران، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ ئاسایشی خۆراکی وڵات."

لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە: "ئەم بڕیارە لە کاتی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی تۆو لەلایەن وەزیری کشتوکاڵەوە هات، بە ئامادەبوونی مەهدی سەهر جبووری بریکاری کارگێڕیی وەزارەت، میساق عەبدولحوسێن عوبێد بریکاری تەکنیکی، رائید حەداد ڕاوێژکاری وەزارەت، مەهدی زەمەد قەیسی ڕاوێژکار و ئەندامانی ئەنجومەنەکە."

ڕوونیشیکردەوە: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیر جەختی لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ فەلاح و جوتیاران کردەوە لەگەڵ پێویستیی وەستان لە پاڵیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئاڕاستەکانی حکومەت بۆ پێویستیی باشترکردنی بارودۆخی ئابووریی وڵات"، وتیشی: "وەزیری کشتوکاڵ ڕێنمایی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەرایەتی وردبینی و چاودێریی ناوخۆیی، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتەکانی بەبازاڕکردن بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان."

ئاماژەی بەوەش کرد: "وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ ئامادەبوواندا تاوتوێی پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی کەرتی تۆو و ڕاستکردنەوەی هەندێک لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی کرد، بە مەبەستی ڕەواندنەوەی کۆسپەکانی بەردەم کارەکان بە شێوەیەک کە نەبێتە هۆی دواکوتنی هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە کەرتی تۆو و پرۆسەی کشتوکاڵییەوە هەیە، جیا لە بەردەوامبوونی جووڵەی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی دەرامەتەکان و هەمەجۆرکردنیان، بە مەبەستی هەمەجۆرکردنی داهاتەکانی وەزارەت بە جۆرێک کە قازانجی دارایی بۆ وڵات هەبێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)