بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە لاونی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکانەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە لاونی چواردەیەم پاپای ڤاتیکانەوە پێگەیشت، کە تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی و قووڵترین هیوای ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆماردا."
لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "پاپا لە پیرۆزباییەکەیدا متمانەی خۆی نیشانداوە بەوەی خودا سەقامگیری و دانایی بە سەرۆک ببەخشێت لە پێناو خێری گەلدا، و نزاخواز بووە کە بەرەکەت، گەشەسەندن و ئاشتی بەسەر ئەو و تەواوی گەلی عێراقدا ببارێنێت."