🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی.. کەشێکی جیاواز و پلەکانی گەرمایش به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/19 11:02

بەغداد - INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، دۆخی کەشی هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کەشێکی جیاواز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

دەستەی کەشناسی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سبەی چوارشەممە، کەشی هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور و هەندێکجار هەوری تەواو دەبێت، و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: سلێمانی 24، دهۆک و هەولێر 26، نەینەوا 28، کەرکووک 30، دیالە 31، بەغداد و سەڵاحەدین و ئەنبار 32، کەربەلای پیرۆز و واسیت 33، میسان و بەسرە و دیوانییە 34، نەجەفی ئەشرەف و بابل و زیقار و موسەننا 35 پلەی سیلیزی".

هەروەها هاتووە: "ڕۆژی پێنجشەممە کەشی هەوا لە ناوچەی باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی سووک لە بەشە شاخاوییەکانیدا، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور. باکان لە جۆری باکووری ڕۆژئاوایی دەبن بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند، و لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی ناوخۆیی سووک. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، ماوەی بینینی ئاسۆیی (8-10) کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتی تۆز و خۆڵدا کەم دەکاتەوە بۆ (5-7) کیلۆمەتر".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە: "دۆخی کەشی هەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، لە ناوچەی باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی سووک لە بەشە شاخاوییەکانیدا، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن، لە کاتێکدا لە ناوچەی باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن".

لە کۆتاییدا ڕوونکراوەتەوە کە: "ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کەشی هەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشتر".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)