یاریگا – دوای ساڵانێک لە حوکمرانیی رەها و بێڕکابەری فلۆرێنتینۆ، ئێستا نەیارێکی سەرسەخت و خاوەن پڕۆژە دێتە مەیدانەکەوە تاوەکوو ململانێی گەورەترین پۆستی وەرزشی لە جیهاندا بکات. بازرگانی ناوداری ئیسپانی، ئێنریکێ ریکێلمێ، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و دەچێتە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی یانەی ریال مەدرید. بەگوێرەی El Confidencial، ریکێلمێ تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا …