بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیلخۆری لە هەردوو پارێزگای بەغدا و موسەننا ڕاگرت.
لە ڕاگەیاندراوێکی دەزگاکەدا کە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا توانیویەتی ئۆپەراسیۆنی جۆری ئەنجام بدات بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک بە دۆسیەکانی گەندەڵی و بەرتیلخۆری، بە جۆرێک کە تۆمەتبارێک لە سەماوە دەستگیرکرا کە هەستابوو بە سەرانەسەندن لە هاووڵاتیان و وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر ئاسانکاری بۆ دەستکەوتنی ڕاپۆرتی پزیشکی بە ڕێژەی پەککەوتەیی، ئەمەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی ماددەی 308 لە یاسای سزادان.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەغدا تۆڕێکی فێڵکاری کە لە دوو کەس پێکهاتبوون دەستنیشانکرا، کە یەکێکیان ژنێک بوو و پێویستی هاووڵاتیانی بۆ کارکردن دەقۆستەوە، بە جۆرێک کە وا تێیان دەگەیاندن کە دەتوانێت لە یەکێک لە دامەزراوە ئەمنییەکان لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی خەیاڵی دایانمەزرێنێت، دوای ئامادەکردنی بۆسەیەک بۆیان، هەردوو تۆمەتبارەکە لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا دەستگیرکران.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیویانە بۆسەیەکی توند دابنێن کە بووە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا و لە کاتی وەرگرتنی بڕی 11 ملیۆن دیناری عێراقی وەک بەرتیل، لە بەرامبەر بەڵێنی پێدانی پارچە زەوییەک (مساطحة) و تێگەیاندنی هاووڵاتیان بە وەرگرتنی.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تۆمەتبارەکان بەپێی بنەماکان ڕاگیران و خرانە بەندیخانەوە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەبەردەم لایەنە دادوەرییە پسپۆڕەکاندا.