🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کار لەسەر ڕێکار و میکانیزمی نوێ دەکەین سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/18 13:23

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند، ئێران کار لەسەر ڕێکاری نوێ دەکات بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.

بەقایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە "کار لەسەر ڕێکاری نوێ دەکەین بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، و پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتی عۆمان بەردەوامن سەبارەت بە ڕێکاری تێپەڕبوونەکە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "تیمە تەکنیکییەکانی ئێمە و دەسەڵاتی عۆمان بۆ هەماهەنگی لە دۆسیەی گەرووی هورمزدا کۆبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە (زایۆنیستی) مەترسین بۆ سەر ناوچەکە و ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە"، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "دوژمنایەتیی پێشوەختەمان لەگەڵ چ لایەنێکی وڵاتانی ناوچەکەدا نییە، لەوانەش میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی (ئیمارات)، ئێمە دراوسێین و تاران بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد و وتی، "ئێمە لۆمە و گلەییمان لەو وڵاتانە هەیە کە خاک و توانا و ئاسمانی خۆیان دەخەنە خزمەت هێرشبەرانەوە، و مافی خۆمان لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا لە دانوستانەکاندا ناورووژێنین، و بە هەموو ڕژدییەکەوە ڕەچاوی بنەماکانی ئێران دەکەین لە ڕەوتی دانوستانەکاندا".

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک چەتەکانی دەریا ڕەفتار دەکات، و ئێمە خەریکی بەبەڵگەکردنی ئەو تاوانانەین کە وڵاتانی دەستدرێژیکار ئەنجامیان داون لەپێناو گرتنەبەری ڕێڕەوی یاسایی بۆ لێپرسینەوە"، لە کۆتاییدا وتی: "ئێمە پێویستمان بە دانپێدانی چ لایەنێک نییە بە مافی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)