بەغداد ـ INA
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، تەواوبوونی 84%ی کارەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی بەسرەی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی سەر بە وەزارەت، 84%ی کارەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەورەی ئاوی بەسرەی تەواو کردووە، کە بە گەورەترین پڕۆژەی ئاو لە عێراقدا دادەنرێت".
بەپێی راگهیندراوهكه، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو، عەممار مالیکی ڕایگەیاندووە: "کارەکان بریتی بوون لە تەواوکردنی پەڕینەوەی ڕێگای خێرا ، کە تایبەتە بە ڕاکێشانی هێڵی گواستنەوە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا".
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەم قۆناغە بە تەواوکاریی پڕۆژەی ئاوی بەسرە دادەنرێت لە هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەمیدا (وێستگەی حارسیه)، کە توانای دیزاینکراوی بەرهەمهێنانی دەگاتە (200,000) مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا".