🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار و عامری جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەت دەکەنەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزارەتەکەیدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 22:50

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، نزار ئامێدی ، سەرۆک کۆمار و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر جەختیان لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێ کردەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزارەتەکەیدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ، لە بەغداد لەگەڵ ، هادی عامری ، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران، و جەخت لەسەر گرنگیی تەواوکردنی کابینەی وەزاری کرایەوە بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی، و یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرس و تەحەددییەکانی ئێستا.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا : جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێ کرایەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزارەتەکەیدا، بەشێوەیەک کە خواستەکانی هاووڵاتیان بهێنێتە دی و ڕەوتی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان بەهێز بکات.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : لەدیدارەکەدا "خالید شوانی" وەزیری داد، ئامادە بوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)