بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دیوانی وەقفی سوننە،ڕایگەیاند : کە سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیججەیە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئایار، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.
دیوانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: لیژنەی دیاریکردنی دەستپێکی مانگە کۆچییەکان ڕایدەگەیەنێت کە سبەی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 18/5/2026 یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیججەیە بۆ ساڵی کۆچی 1447.
وەقفی سوننە، ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە رۆژی سێ شەممە، کەهاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتی 26/5/2026 ڕۆژی عەرەفەیە، و ڕۆژی چوارشەممە 27/5/2026 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.