🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەی گشتی چاودێری پلانی ئەمنی تایبەت بە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی جەواد دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 21:26

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،چاودێری پلانی ئەمنی تایبەت بە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی جەواد (سڵاوی لێبێت) کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەردانێکی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدا، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ دابینکردنی ئاسایشی سەردانە تایبەتەکە بە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام محەمەد جەواد (سڵاوی لێبێت) لە شاری کازمیەی پیرۆز.

بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە "زەیدی" ئاگاداری وردەکارییەکانی پلانەکە بوو، هەروەها گوێی لە پوختەیەکی تێروتەسەل گرت کە لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە پێشکەش کرا،سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکە و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم بەشەکانیان، بۆ دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئاسانکاری لە هاتووچۆی سەردانکەران بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە ئاینییە.

زەیدی ،پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتە پاڵپشتەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، و هەوڵە تەکنیکی و کارگێڕییەکان، جگە لە ڕۆڵی مەزارگە پیرۆزەکان و خاوەن مەوکیبەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی سەردانەکە، هاوکات ستایشی ڕۆڵی گەورە و هۆشیاریی بەرزی کۆمەڵانی سەردانکەران و پابەندبوون و هاوکارییان لەگەڵ دەزگا خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان کرد بۆ سەرخستنی سەردانەکە لەم بۆنە بەئازارەدا.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییدا بە بەردەوامبوونی هەوڵە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بە هەمان گڕوتینی بەرزەوە، تاوەکو کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی سەردانەکە و دابینکردنی گەڕانەوەی تەواوی سەردانکەران بۆ ناوچەکانی خۆیان.

زەیدی، جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی بێ سنوور بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانیانەوە، و دابینکردنی پێداویستی و داواکارییەکان کە بەشدارن لە پەرەپێدانی توانای شەڕکەری و تەکنیکی، و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانمان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕۆڵی خۆیان وەک ئەو هێزەی کە بەرپرسە لە دابینکردنی ئاسایش لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و پاراستنی سەقامگیری و سەروەری وڵات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)