🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوانی چاودێری تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 21:26

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ،فالح ساری، وەزیری دارایی، و عەممار سوبحی خەلەف،سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ یەکشەممە،فالح سارێ،وەزیری دارایی،پێشوازی لە ، عەممار سوبحی خەلەف،سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا : سەرۆکی دیوان پیرۆزبایی لە وەزیر کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دارایی و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دیسپلینی دارایی کرایەوە، لەگەڵ بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە بوارەکانی چاودێری،و وردبینی و پاراستنی ماڵی گشتی، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئەدای دارایی و کارگێڕی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)