کەرکووک – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئیلدار سەلیمۆف،باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، بە "محەمەد سەمعان کەنعان" پارێزگاری کەرکووکی ڕاگەیاند : وڵاتەکەی ئارەزووی فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری،و بازرگانی و خوێندن دەکات.
ئیلدار سەلیمۆف،باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بە گشتی و پارێزگای کەرکووک بە تایبەتی دەدات و جەختیشی لەسەر ئارەزووی فراوانکردنی هاوکارییەکان کردەوە بۆ ئەوەی بوارەکانی ئابووری، و بازرگانی و گەنجان بگرێتەوە، لەپاڵ دۆسیەی خوێندن و زانکۆکاندا.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری کەرکووک داوای کردنەوەی هێڵێکی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بە باکۆیی پایتەختی ئازەربایجانەوە ببەستێتەوە و ئاماژەی بە گرنگیی ئەم هەنگاوە کرد لە گەشەپێدانی جووڵەی ئابووری و گەشتیاری نێوان هەردوولادا.
سەرباری ئەمەش، پارێزگاری کەرکووک پێشنیاری بە دەستە خوشککردنی شاری کەرکووکی لەگەڵ شاری باکۆ کرد، لەگەڵ پێشکەشکردنی زەمالەی خوێندن بە قوتابییانی کەرکووک لە زانکۆکانی ئازەربایجان، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی خوێندن و پێشخستنی تواناکانی گەنجان لە پارێزگاکەدا.